لە داهێنانەوە بۆ پەرەسەندن: پوختەیەک بۆ دەرکەوتنی سینەمای ئەمریکی

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

تەمەنی سینەما نزیک دەبێتەوە لە 132 ساڵ، بەشێک لە ڕەخنەگران نمایشە هونەرییەکانی برایانی لومیەر دەگەڕێننەوە بۆ لەدایکبوونی سینەما لە پاریس، بەڵام بەشێکیشیان دەیگەڕێننەوە بۆ کینۆتۆسکۆپەکەی تۆماس ئەدیسۆن لە ساڵی 1894.

کۆتاییەکانی سەدەی 19 وێنەی جووڵاو دەرکەوتووە

بە شێوەیەکی گشتی، ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی 19 نمایشکردنی وێنەی جووڵاو دەستیپێکردووە و لە سەرەتاکانی سەدەی 20 وەکو گێڕانەوەی چیرۆک وێنەی جووڵاو بەکارهێنراوە، ئەمەش سەرەتای دەرکەوتنی هۆڵەکانی نمایش و سینەمایە لە ئاستی جیهاندا.

پاش 16 ساڵ لە دەرکەوتنی وێنەی جووڵاو سینەمای ئەمریکا جێگیر بوو

لە سەرەتای دەرکەوتنی وێنەی جووڵاوەوە بۆ پەرەسەندنی چیرۆک، پاش تێپەڕینی 16 ساڵ بەسەر داهاتنی تەکنەلۆجیای نمایشکردنی وێنەی جووڵاو، ئەمریکا توانی سینەمایەک دابهێنێت، کە پشتبەستوو بێت بە چیرۆک و گرێچنی تۆکمە بۆ گێڕانەوەی چیرۆک، جۆرج میڵیەس و دەیڤد وارک گریفس، لە سەرمەشق و پێشڕەوانی ئەم سینەمایە بوون.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا