لە هاویندا بەم شێوازە فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بەکاربهێنە

گران جاف 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لە وەرزە گەرمەکاندا و لەکاتی شۆفێریکردندا مەحاڵە فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بەکارنەهێنیت، بەڵام گرنگە بزانرێت ئەگەر بە شێوازێکی نادروست بەکاربهێنرێت ناڕەحەتییەکی زۆرت تووش دەکات.

لەکاتی بەکارهێنانی فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەتدا ئەم ڕێنماییانەت لەیاد بێت

کاتێک ئۆتۆمبێلەکە زۆر گەرمە

کاتێک بۆ ماوەیەک ئۆتۆمبێلەکەت بەکارنەهێناوە و هەوای ناوەوەی زۆر گەرمە:

  • پێش پێکردنی فێنککەرەوەکە، بۆ ماوەی یەک بۆ دوو خولەک جامەکان بکەرەوە بۆئەوەی هەوا گەرمەکە بچێتە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
  • AC پێبکە و هەواکەی زیاد بکە
  • سەرەتا با هەوای دەرەوە بهێنێتە ژوورەوە واتە لەسەر FRESH AIR MODE دایبنێ
  • کە هەوای ناو ئۆتۆمبێلەکە سارد بوو، بیگۆڕە بۆ RECIRCULATION MODE

لەکاتی شۆفێریکردندا

  • جامەکان دابخە لەکاتی بەکارهێنانی فێنککەرەوەدا
  • لە ڕۆژە گەرمەکان و هەوا پیسەکاندا لەسەر  RECIRCULATION MODE دایبنێ
  • هەوای ساردکەرەوەکە نابێت ڕاستەوخۆ لە دەم و لووت و چاوت بدات

ڕێگریکردن لە گەشەی کەڕوو و بۆنی ناخۆش

2-5 خولەک پێش ئەوەی بگەیتە شوێنی مەبەست، ACـەکە بکوژێنەرەوە و FAN یان پانکەکە با هەر ئیش بکات، ئەمە وادەکات شێی ناو فێنککەرەوەکە بەهەڵم ببێت و وشک ببێتەوە، بەمەش ڕێگری لە گەشەی کەڕوو دەکەیت و بۆنی ناخۆش دروست نابێت.

فیلتەرەکانی فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بە گوێرەی ڕێنمایی کۆمپانیای دروستکەری ئۆتۆمبێلەکە بگۆڕە.

لەکاتی هەبوونی بۆنی ناخۆشدا، فێنککەرەوەکە پاک بکەرەوە.

هەموو ئەمانە لە وشکبوونەوەی چاو، لووت و قوڕگ دەتپارێزێت و کەمترین هەوای پیست پێدەگات.

گران جاف

4 کاتژمێر پێش ئێستا