Jay Z چەند کۆنسێرتێکی نوێی ڕاگەیاند

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕاپەر و گەورە بازرگانی ئەمریکی، Jay Z، دوو کۆنسێرتی نوێی گۆرانی ڕاگەیاند و دڵی هەوادارانی خۆش کردووە.

لە پاریس و لۆس ئەنجلس دەبێت

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ڕاپەر و گەورە بازرگانی ئەمریکا و جیهان، شۆن کۆری کارتەر، ناسراو بە جەی زی، دوو کۆنسێرت لە شارەکانی لۆس ئەنجلس و پاریس ئەنجامبدات و ناویان دەنێت "Jay-Z 30".

یەکەمیان لە پاریسە

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم دوو کۆنسێرتە، بڕیارە ڕێکەوتی 10ی ئەیلوول و 23ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچن، یەکەمیان لە پاریس و دووەمیان لە لۆس ئەنجلس دەبێت.

هەواداران دڵیان بە چالاکییەکانی خۆشە

ئەمەش لەکاتێکدایە، نمایشە موزیکییەکانی جەی زی، لەلایەن هەوادارەکانیەوە پێشوازییەکی گەورەیان لێ دەکرێت، هەر ئەمەش وای کردووە بیر لە درێژکردنەوەی چالاکییە موزیکییەکانی بکاتەوە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا