دەنگدان لەسەر بەرهەمەکانی داهاتووی خەڵاتەکانی ئێمی دەستیپێکرد
ئەمساڵ کەمتر لە 600 زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی، پێشکەشی خەڵاتەکانی ئێمی کراون، ئەمەش بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرهەمەکان کەمترن
بە فەرمی، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی بەربژێرەکانی خەڵاتی پرایمتایم ئێمی بۆ باشترین زنجیرەکان دەستیپێکرد، ئەمساڵ لە چوارچێوەی 14 پۆلی جیاوازدا، تەنیا 555 بەرهەم پێشکەش کراون، ئەمەش بە ڕێژەی 7.5% کەمترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، کە 600 بەرهەم پێشکەش کرابوون بۆ هەڵبژاردن و گەیشتن بە قۆناغی بەربژێر بوون.

بەنزیکەی 24 هەزار کەس دەنگ دەدەن
بڕیارە لە کۆی 31 گرووپی جیاوازدا، بەنزیکەی 24 هەزار کەسایەتیی پیشەگەر و لێهاتوو، دەنگ لەسەر بەرهەمە پێشکەشکراوەکان بدەن و بیانگەیەنن بە قۆناغی بەربژێر بوون، پاشان دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی باشترینەکان دەدەن و ئامادەکارییەکان دەستپێدەکەن بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئاشکراکردنی براوەکان.
کەی ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەدەچێت؟
دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی بەربژێرەکانی ئێمی تاوەکو 22ی حوزەیران بەردەوام دەبێت، بڕیاڕیشە ڕێکەوتی 14ی ئەیلوول، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە شاری لۆس ئەنجلس بەڕێوەبچێت.

15/06/2026