سبەی فێنکتر دەبێت؛ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە؛ بەپێی پێشبینییەکان لە ڕۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی فێنک ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ یەکشەممە 14-06-2026
ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. لە هەندێک کاتی دوای نیوەڕۆدا خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە نێوان 15 بۆ 25 کم لە کاتژمێرێکدا. پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبنەوە، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە هاوشێوەی دوێنێ دەمێننەوە. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کم دەبێت.
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە ڕۆژی دووشەممە 15-06-2026
بۆ سبەی دووشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و لە هەندێک ناوچە بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. خاڵی هەرە دیاری کەشوهەوای سبەی، نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێت بە 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەراورد بە ڕۆژی یەکشەممە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەشی لە نێوان 10 بۆ 15 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (ئەمڕۆ - سبەی):
هەولێر: 38 پلە -> 35 پلە
سلێمانی: 35 پلە -> 31 پلە
دهۆک: 36 پلە -> 32 پلە
کەرکووک (گەرمیان): 40 پلە -> 39 پلە
چەمچەماڵ: 37 پلە -> 34 پلە
زاخۆ: 37 پلە -> 33 پلە
پیرمام: 34 پلە -> 31 پلە
حاجی ئۆمەران: 26 پلە -> 23 پلە
3 کاتژمێر پێش ئێستا