ئەڵمانیا و کوراساو لە یارییەکی جیاوازدا ڕووبەڕوو دەبنەوە

مەبەست عەدنان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە چێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی پێنجەمی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەڵمانیای خاوەن چوار نازناوی پاڵەوانێتییەکە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کوراساو دەبێتەوە، کە بۆ یەکەمجارە بەشداریی مۆندیال دەکات.

 ئەو یارییە گەورەترین جیاوازی لە ڕیزبەندی نێوان دوو تیپ لە قۆناغی سەرەتایی پاڵەوانێتییەکەدا لەخۆ دەگرێت، ئەڵمانیا بە دۆخێکی نایابەوە گەیشتووەتە ویلایەتی تێکساس، چونکە توانیویەتی نۆ یاری لەسەریەکی ڕابردووی بباتەوە و دوایین ئامادەکارییەکانیشی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئەمریکای میوانداری مۆندیال بردەوە کە یارییەکە لە شیکاگۆ بەڕێوەچوو.

 سەرەڕای ئەوەی ئەڵمانیا خاوەن مێژوویەکی پڕ لە سەرکەوتنە و تەنیا بەڕازیل لە ڕووی ژمارەی نازناوەکانی مۆندیالەوە لە پێشییەوەیەتی، بەڵام لە ئێستادا وەک بەربژێری یەکەم بۆ بردنەوەی نازناوەکە سەیر ناکرێت جولیان نایگلسمانی تەمەن 38 ساڵ کە ڕاهێنەرایەتی ئەڵمانیا دەکات، بە گەنجترین ڕاهێنەری پاڵەوانێتییەکە دادەنرێت و تەنانەت لە مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی تەمەن 40 ساڵی هەڵبژاردەکەی گەنجترە، کە پێشبینی دەکرێت سەرەڕای نەخۆشییەکانی لە یارییە دۆستانەکاندا بەشدار بێت و ببێتە دووەم یاریزانی ئەڵمانی دوای لۆتەر ماتیۆس کە لە پێنج مۆندیالی جیاوازدا بەشداریی دەکات.

مەبەست عەدنان

3 کاتژمێر پێش ئێستا