براوەی خەڵاتە ئەدەبییەکانی برام ستۆکەر ئاشکرا کران

یەکێتیی نووسەرانی بەرهەمە ترسناکەکان، بە فەرمی، براوەی خەڵاتە ئەدەبییەکانی برام ستۆکەریان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا کرد.

دیارترین براوەکان کێ بوون؟

ئەمساڵ لە چوارچێوەی نۆ پۆلی جیاوازدا، براوەی خەڵاتە ئەدەبییەکانی برام ستۆکەر بۆ بەرهەمە نووسراوە ترسناکەکان ئاشکرا کران.

ستیفن گراهام جەونز، وەکو براوەی باشترین ڕۆمانی ترسناک دەستنیشان کرا، هاوکات خانمە شاعیر لیندا دی ئادیسۆن، براوەی باشترین شیعری ترسناک بوو.

کەی دامەزراوە؟

خەڵاتە ئەدەبییەکانی برام ستۆکەر بۆ بەرهەمە ترسناکەکان، ساڵی 1988 دامەزراوە، لە دیارترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی جیهانە و تایبەتە بە ڕۆمان، شیعر و دەستکەوتە ئەدەبییە ترسناکەکان و لە سایەی بەرهەمە ئەدەبییەکانی برام ستۆکەر لە نووسینەوەی ڕۆمانی دراکیولا دامەزراوە.