بەرزبوونەوەی بەهای تمەنی ئێرانی؛ 100 دۆلار بۆ خوار 17 ملیۆن تمەن دابەزی
پێشبینییەکانی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان تاران و واشنتن، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزکردەوە؛ لە ماوەی 48 کاتژمێردا بەهای هەر 100 دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو زیاتر لە 1 ملیۆن تمەن دابەزیوە.
بەرزبوونەوەی بەهای تمەن لە حەواڵە و دیناردا
لێکگەیشتنی نوێی نێوان ئێران و ئەمریکا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕەکانی دراو دروست کردووە. لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 18 ملیۆن تمەن بووە بە شێوەی حەواڵە، بەڵام لە ئێستادا بۆ کەمتر 17 ملیۆن تمەن دابەزیوە. هاوکات، بەهای 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر دیناری عێراقی لە 1,000 دینارەوە بۆ 1,050 دینار بەرزبووەتەوە.
دابەزینی نرخی دۆلار بە شێوەی کاش
دانا مەولود، مامەڵەکاری دراو لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ڕایگەیاند، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر تمەنی ئێرانی بە شێوەی کاش لە 16 ملیۆن و 500 هەزار تمەنەوە بۆ 15 ملیۆن و 900 هەزار تمەن دابەزیوە. ئەم گۆڕانکارییە خێرایە لە کاتێکدایە کە بازاڕ چاوەڕێی واژۆکردنی ڕێککەوتنە ئەلیکترۆنییەکەی نێوان هەردوو وڵات دەکات.
ڕێککەوتنی ئاشتی و کاریگەرییە سیاسییەکان
ئەم گۆڕانکارییانەی بازاڕ هاوکاتن لەگەڵ لێدوانەکەی شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پەکستان کە وەک نێوەندگیرێک ڕایگەیاندووە لایەنەکان لە هەموو کاتێک زیاتر لە ڕێککەوتنی ئاشتی نزیکبوونەتەوە. پێشبینی دەکرێت واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی بێت، ئەوەش هۆکاری سەرەکیی بەهێزبوونەوەی دراوی نیشتمانیی ئێرانە لە بەرامبەر دراوە بیانییەکاندا.
3 کاتژمێر پێش ئێستا