سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باشوورى بەیرووت

یەسنا ئومێد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنی وێرانکاریی یەکێک لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر باشووری لوبنان. فۆتۆ: AFP
دیمەنی وێرانکاریی یەکێک لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر باشووری لوبنان. فۆتۆ: AFP

سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باشووری بەیرووت، هێرشەکان لەکاتێکدان، سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، لە هێرشەکانیاندا دەست ناپارێزن و لە حیزبوڵا نابوورن.

کردنە ئامانجی ژێرخانی حیزبوڵا

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ژێرخانی حیزبوڵایان لە زاحیەی باشووری بەیرووت کردووەتە ئامانج.

لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، بە فەرمانی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، سوپا هێرشی کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی حیزبوڵا لە زاحیەی بەیروتی جنوبی.

وەڵامدانەوەی هێرشەکانی حیزبوڵا بووە

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، هێرشەکە لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا بووە کە لە حیزبوڵاوە بە ئاڕاستەی خاکی ئیسرائیل کراوە.

تەقاندنەوەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش گوماندەکرێت حیزبوڵای لوبنانی لە ئۆپراسیۆنێکیدا بەکاری هێنابێت، باکووری ئیسرائیل تەقێنراونەتەوە.

"ئیسرائیل لە هیچ کەسێک نابوورێت"

لە ڕاگەیێنراوێکی جیاوازدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی دوژمن سنوورەکانی ئاسمانی باکووری ئیسرائیلی تێپەڕاندووە، هەر لەسەر ئەمە سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە هیچ لایەنێک نابوورێت کە سنوورەکانی ببەزێنێت.

هێرشەکانی ئیسرائیل لەکاتێکدان کە ئەمریکا و ئێران لە ڕێککەوتن نزیکن و یەکێک لەو خاڵانەی بەردەوام ئێران داوای کردووە، ئەوەیە کە ئاگربەست لە لوبنانیش ڕابگەیێنرێت.

یەسنا ئومێد

3 کاتژمێر پێش ئێستا