ئەحمەد تورک: کێشەی کورد بریتییە لە ئەزموونی من

عەدنان ئەحمەد 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دیاری کورد
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دیاری کورد

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دیاری کورد لە وتارێکدا کە لە کۆنفرانسی گۆڕانی دیموکراسیی کۆمار لە سەدەی دووەمیدا گوتی، کێشەی کورد بریتییە لە نکۆڵیکردن لە گەلی کورد، ڕێگە نەدان بە بەکارهێنانی زمانی کوردی و ڕێگریکردن لە گوزراشتکردن لە ناسنامە.

سێ جار قەیووم لە جێگەی دانرا

ئەحمەد تورک ئەزموونی سیاسیی خۆی وەک نموونەیەکی ڕوون بۆ تێگەیشتن لە کێشەی کورد خستەڕوو، کە سێ جار قەیووم لە جێگەی دانرا و دوواین جاریش لە تشرینی دووەمی 2024 لە پۆستی سەرۆکی شارەوانیی مێردین دوورخرایەوە و قەیووم لە جێگەی دانرا.

ڕەخنەگرتن لە شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاشتی

ئەحمەد تورک ڕەخنەی لە شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاشتی گرت و گوتی، تاوەکو ئێستا پرۆسەکە ڕوون نییە و نەخشەڕێگەکەی دیار نییە، هەر بۆیە خەڵک دڵنیاییان لەبارەی پرۆسەکەوە نییە.

دەستهەڵنەگرتن لە خەباتی دیموکراسی

ئەحمەد تورک ڕەتیکردەوە هەرگیز هەوڵی دابەشکردنیان دابێت و گوتی، سەرەڕای ئەو "ستەم"ـانەی بەرامبەریان کراوە، دەستیان لە خەباتی دیموکراسییانە هەڵنەگرتووە

.

"ناسنامە و زمانم نییە و گەلەکەشم بە نەبوو دادەنرێت"

ئەحمەد تورک، لە درێژەی قسەکانی گوتی " دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان سێ خول ڕایگەیاند، هیچ ڕێگرییەک لە بەردەم بەربژێرکردنمدا نییە و پەسەندی کرد. سێ جار بە هاوسەرۆکی شارەوانیی مێردین هەڵبژێردرام، بەڵام قەیووم لە جێگەم دانرا. ئێستا دەپرسن کورد چی دەوێت، بۆ وەڵامی ئەمە دەمەوێت لە خۆمەوە نموونە بهێنمەوە. من کوڕی خێزانێکی کوردستانم کە زەوییەکی بەرفراوانمان هەیە، بەڵام ناسنامە و زمانم نییە و گەلەکەشم بە نەبوو دادەنرێت؛ کێشەی کورد منم، کێشەی کورد لێرەدایە."

عەدنان ئەحمەد

4 کاتژمێر پێش ئێستا