محەممەد حاجی مەحموود: لەگەڵ بارزانى گفتوگۆمان لە بارەى ڕێککەوتنى پارتى و یەکێتى کرد

جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی محەممەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی محەممەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

سەرۆکی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە میانى کۆبوونەوەى لەگەڵ مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، گفتوگۆیان لەبارەى ڕێککەوتنى پارتى و یەکێتى و کاراکردنەوەى پەرلەمان و پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان کردووە.

کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان

ئاماژەى بەوەشکرد، ڕەنگە لە قۆناغى یەکەمدا پەرلەمانى کوردستان کارابکرێتەوە و دواتر یەکێتى و پارتى دەتوانن لەسەر حکومەت ڕێکبکەون.

یەکێتیش دەبینن

محەممەد حاجى مەحموود کۆبوونەوەکەى لەگەڵ مەسعود بارزانى بە ئەرێنى ناو دەبات و دەڵێت، یەکێتییش دەبینن بزانن ئەنجامەکەى چى دەبێت.

جەبار حسین

3 کاتژمێر پێش ئێستا