ترەمپ: لە چەند کاتژمێری داهاتوو ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران واژۆ دەکەین

ژوان نیزام 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران واژۆ دەکەن، ئیسرائیلیشی بە هۆکاری دواکەوتنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتبارکرد.

بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ڕێککەوتنەکە دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە ئاژانسی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران واژۆ دەکەن.

ئاڕاستەکردنی پەیامی توند لە دژی نەتانیاهوو

هاوکات پەیامێکی توندی ئاڕاستەی بنیامین نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و بە هۆکاری دواکەوتنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتباری کرد بەهۆی ئەو هێرشانەی کە دەیکەنە سەر باشووری لوبنان و شاری بەیرووت.

ڕێککەوتنەکە لە ئەوروپا واژۆ دەکرێت

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی کۆتایی و فەرمی ڕێککەوتنەکە لە هەفتەی داهاتوو لە ئەورووپا، بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی نوێنەرانی هەردوولا واژۆ دەکرێت.

قسەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، کە سەرۆکی ئەمریکا بە تەواوەتی دەیەوێت ئەمڕۆ یەکشەممە چوارچێوەیەکی سەرەتایی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران واژۆ بکات، لەبەرامبەردا، تاران لەڕێگەی ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وادەکە هێشتا دیار نییە بۆ واژۆ کردنی ئەم ڕێککەوتنە.

ژوان نیزام

3 کاتژمێر پێش ئێستا