وەزارەتى پەروەردە نازانێت کەى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دابەش دەکرێت

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دوو هەفتە بەسەر دابەشکردنى مووچەى مانگى ئایارى مووچەخۆران تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مامۆستایانى گرێبەست مووچەیان وەرنەگرتووە، پەیمان خواجە، گوتەبێژى وەزارەتى پەروەردە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لەگەڵ وەزارەتى دارایی بۆ ئەو مەبەستە لەسەر هێڵین.

هیچ وادەیەک نییە بۆ دابەشکردنی

بەبێ ئەوەى هیچ وادەیەک دیاریبکات، پەیمان خواجە گوتى "مامۆستایانى گرێبەست مافى خۆیانە مووچەکانیان بۆ دابین بکرێت".

نەبوونی پارە و کورتهێنانی دارایی هۆکارە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەرچەندە بە فەرمی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بڵاونەکردووەتەوە بەڵام بە گوێرەی بە دواداچوونی کەناڵ8، بەرپرسانی وەزارەتەکە بۆ کورتهێنانى دارایی و نەبوونى پارەیان گەڕاندووەتەوە کە لەداهاتى نانەوتیی دابین دەکرێت.

هێشتا کورتهێنانی مووچەی مانگی ئایار چارەسەر نەکراوە

کەناڵ8 لە بەرپرسانی وەزارەتی داراییەوە ئەوەشی دەستکەوتووە، "43  ملیار دینارى تەمویلى مووچە لە داهاتى نانەوتیی دابین دەکرێت و هێشتا نەتوانراوە کورتهێنانى مووچەى مانگى ئایار چارەسەر بکەین و لە هەوڵداین بۆ دابینکردنى مووچە نەدراوەکان لە ڕێگەى کۆکردنەوەى داهات و قەرزەوە".

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا