دانیشتووانى گوندى شاوێس: زەوییەکانیان بردووین و ستەممان لێ دەکەن

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی نوێنەرانی گووندی شاوێس لە هەولێر
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی نوێنەرانی گووندی شاوێس لە هەولێر

دانیشتووانى گوندى شاوێس لە ئیفرازکردن و بردنى زەوییەکانیان ناڕازین و داوا لە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن بێتە سەر هێڵ.

دەستبەسەراگرتنی 900 دۆنم زەوی

نوێنەرى دانیشتووانى گوندەکە لەمیانەى کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانى کە پەیامنێرى کەناڵ8 ئامادەى بوو ڕایگەیاند،" 900 دۆنم زەوییان لێ بردووین و دەیانەوێت لە شوێنى دیکە قەرەبوومان بکەنەوە."

"چیدیکە ستەم قبوڵ ناکەین"

گوتیشى، "لەوەتەى هەیە ستەم لە خەڵکى شاوێس دەکرێت و ستەمەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە داوا لە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ خۆى بێتە سەر هێڵ و چیدیکە ستەم قبوڵ ناکەین."

جیاوازی نرخی زەوییەکان

ئاماژەى بەوەشکرد، لێرە زەوى 10 تاوەکو 12 دەفتەر دۆلار دەکات و دەیانەوێت لە شوێنێک زەویمان بدەنێ کە 60 وەرەقە دەکات ئەو قەرەبووە وەرناگرین و پێى ڕازى نابین.

گوتیشى، زەوییەکانمان ئیفرازکراوە و لە پاش ئیفرازکردنەکە پێیان گوتووین کە لە شوێنى دیکە قەرەبوو دەکرێنەوە و ئێمەش قبوڵ ناکەین.

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا