لە هەولێر تەرمی ژنێک بە سووتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێک دۆزرایەوە

جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەو ئۆتۆمبێلەی تەرمی ژنەکەی بە سووتای تێدا دۆزراوەتەوە
ئەو ئۆتۆمبێلەی تەرمی ژنەکەی بە سووتای تێدا دۆزراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 6:00ى بەیانى ئەمڕۆ تەرمی ژنێکیان بە سووتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێک لە سنووری شارەدێى دارەشەکران دۆزیوەتەوە.

ڕاپۆرتی بەڵگەی تاوان و پزیشکی دادی دەخرێتە بەر دەستی دادوەر

بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاماژەى بەوەش دەکات، لێکۆڵینەوەکانیان لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، ڕاپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان و ڕاپۆرتی پزیشکی دادی دەخرێتە بەردەست دادوەری لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.

کەسێک لە نزیک ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر کراوە

سەرچاوەیەکى ئەمنیش بۆ کەناڵ8، ئاشکرایکرد، ڕووداوەکە لە گوندی هەبابان لە سنووری دارەشەکران ڕوویداوە، ژنێک لەناو ئۆتۆمبێلێکەدا سووتاوە و کەسێکیش لە نزیک ئۆتۆمبێلەکە دەسگیرکراوە.

تەرمەکە ناناسرێتەوە

بە گوتەی سەرچاوە ئەمنییەکە، تەرمی کچەکەڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە و بەهۆی ئەوەی بەتەواوی سووتاوە ناناسرێتەوە.

جەبار حسین

3 کاتژمێر پێش ئێستا