گۆتیرێس سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دەکات

ژوان نیزام 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان فۆتۆ: AFP
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان فۆتۆ: AFP

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دەکات و بە تێکدانی پلانەکانی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و زیانگەیاندن بە ئاشتی ناوی دەبات.

هێرشەکان دەبنە هۆکاری تێکدانی پلانەکانی ئەمریکا

ئەمڕۆ، یەکشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر باشووری لوبنان دەکەم، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشانە لە کاتێکی هەستیاردا ئەنجامدراون و دەبنە هۆکاری تێکدانی پلانەکانی ئەمریکا کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنەکە واژۆ بکەن.

داوای دانبەخۆدا گرتن لە هەردوولا

گۆتیرێس ڕاشیگەیاند، ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ئەنجامدراون کە ئاگربەست لە نێوانیاندا هەیە، داواشی کرد لەم ساتەوەختە هەستیار و یەکلاکەرەوەیەدا، ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن نیشان بدەن بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکان.

ژوان نیزام

3 کاتژمێر پێش ئێستا