مانشافت بە بەهێزى مۆندیالى دەستپێکرد

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانیدا، لە یارییەکی تاکلایەنەدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی سەرکەوتنێکی گەورە و مێژوویی بەسەر هەڵبژاردەی کوراساودا تۆماربکات و بە ئەنجامى حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکە بباتەوە.

یارییەکە باڵادەستی ڕەهای ئەڵمانیای بەخۆوە بینی کە لە ڕێگەی هێرشە یەک لەدوای یەکەکانیانەوە هێڵی بەرگری کوراساویان بەتەواوی هەڵوەشاند لە ڕێگەى هێڵی هێرشبەری توانیان ئەنجامێکى گەورە بنووسنەوە و یەکەم زەنگى مەترسیدار بۆ هەڵبژاردەکانى ڕکابەرییان لێبدەن.

گۆڵەکانى ئەڵمانیا لە ڕێگەى یاریزانان نمیچا، شوتەلبیرگ، کای هاڤێرتز (2 گۆڵ)، جەمال مۆسیالا ، بڕاون، ئونداڤ تۆمارکران.

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا