ڕێباز حەملان: شاندى بەغداد بۆ واژۆکردنى ڕێککەوتن لەسەر "ئەسیکۆدا" دێنە هەرێمی کوردستان

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

هەوڵەکانی یەکخستنی سیستمی گومرگی لە نێوان هەولێر و بەغداد دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنی فەرمی لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی "ئەسیکۆدا" واژۆ بکرێت.

سەردانی شاندی فیدراڵ بۆ هەرێم

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵ 8ـی ڕاگەیاند، شاندێکی حکومەتی فیدراڵی عێراق بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی تایبەت بە سیستمی "ئەسیکۆدا" سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەسیکۆدا

ئەم سەردانەی شاندەکەی بەغداد دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دێت لەسەر چۆنییەتی کارکردن و یەکخستنی سیستمی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان. بەپێی وتەکانی حەملان، لەم سەردانەدا هەردوولا بە فەرمی ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا واژۆ دەکەن.