پوختەیەک لەبارەی ژیانی هونەریی ڕووبار ئەحمەد مارسیدز

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕووبار ئەحمەد مارسیدز، لە خانمە ئەکتەرە بەتواناکانی کوردە، ساڵی 1968 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی 1992 بەشی شانۆی لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی بەغداد تەواوکردووە.

نازناوی مارسیدز لە چییەوە هاتووە؟

وەکو خۆی ئاماژەی پێ دەدات، وەرگرتنی نازناوی مارسیدز، دەگەڕێتەوە بۆ باوکی، کە یەکەم کەس بووە لە شاری سلێمانی، خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدز بکات.

دامەزرێنەری گرووپی بالێیە

ڕووبار وەکو مامۆستا لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی کاری کردووە، ساڵی 2008 وەکو دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری فێرگەی بالێ لە سلێمانی دەستبەکار بووە، پاشان لە ساڵی 2010 گرووپی لەیزینی بۆ سەمای بالێ دامەزراندووە.

خاوەنی چەندین خەڵات و سەمایە

تاوەکو ئێستا ئەم خانمە ئەکتەرە، وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر، بە نزیکەی لە 50 بەرهەمی شانۆییدا بەشداریی کردووە، هاوکات وەکو سەماکار و کۆریۆگرافەر، خاوەنی بەنزیکەی 150 سەمایە.

لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، وەکو داوەر لە چەند فێستیڤاڵێکی شانۆییدا بەشداریی کردووە و تاوەکو بەنزیکەی 30 خەڵاتی یەکەم و ڕێزلێنانی هونەریی پێ دراوە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا