تۆم هانکس: پێویستمان بە پۆلی باشترین نواندنی دەنگی نییە لە ئۆسکار
حەسەن فەلاح 16/06/2026
لە نوێترین لێدوانیدا، تۆم هانکس، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکا، جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جووڵاو، پێویستیان بە بوونی پۆلێکی تایبەت نییە، بۆ باشترین نواندنی دەنگی.

"پێویستیان بە پۆلی جیاواز نییە"
تۆم هانکس پێی وایە، ئەو ئەکتەرانەی لە فیلم ئانیمەیشنەکاندا بەشداری دەکەن و تەنیا دەنگیان بەکاردەهێنن، هاوتای ئەو ئەکتەرانەن کە ڕاستەوخۆ نواندن دەکەن، بەم هۆکارە "پێویستیان بە پۆلی جیاواز نییە بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار و دەبێت لە خانەی باشترین ئەکتەر یان خانمە ئەکتەر کێبڕکێ بکەن."

لە بەشە نوێیەکەی Toy Story بەشداری کردووە
لە نوێترین ڕۆڵی خۆیدا، تۆم هانکس ڕۆڵگێڕی دەنگی شێریف وودییە لە بەشی پێنجەمی زنجیرە ئانیمەیشنی Toy Story و دەیەوێت ئەمساڵ هاوشانی ئەکتەرانی دیکە کێبڕکێی بردنەوەی نازناوی باشترین ئەکتەر بکات.
حەسەن فەلاح
16/06/2026