چەند زانیارییەک لەسەر شێرپەنجەکانی مێشک

وێنەی کەسێک شێرپەنجەی مێشکی هەیە
وێنەی کەسێک شێرپەنجەی مێشکی هەیە

شێرپەنجەی مێشک بریتییە لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان لەناو مێشکدا، دەکرێت شێرپەنجەی مێشک لە دەمارەکان یان ژێرمێشکەڕژێنەوە سەرهەڵبدات، بەهەمان شێوە دەکرێت لە ئەو پەردانەی کە چواردەوری مێشکیان داوە، خانە شێرپەنجەییەکانی مێشک سەرهەڵبدەن.

نیشانەکانی شێرپەنجەی مێشک چین؟

باوترین نیشانەکانی شێرپەنجەی مێشک بریتین لە:

  1. بوونی سەرئێشە بەتایبەت لە بەیانیاندا
  2. سەرئێشەی درێژخایەن کە بە تێپەڕبوونی کات خراپتر ببێت
  3. دڵتێکهەڵهاتن و ڕشانەوە
  4. لێڵبینین
  5. لەدەستدانی هاوسەنگیی جەستە
  6. بوونی گرفت لە قسەکردندا
  7. بوونی گرفت لە یادگەدا
  8. بوونی گرفت لە بیستندا
  9. هەستکردن بە برسێتی و زیادبوونی کێشی جەستە

ئەو شێرپەنجانە کامانەن ئەگەری گواستنەوەیان بۆ مێشک هەیە؟

چەند شێرپەنجەیەک ئەگەری گواستنەوەیان بۆ مێشك هەیە، لەوانە:

  1. شێرپەنجەی مەمک
  2. شێرپەنجەی کۆڵۆن
  3. شێرپەنجەی گورچیلە
  4. شێرپەنجەی سییەکان
  5. شێرپەنجەی پێست

هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک چین؟

چەند هۆکارێک مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک زیاد دەکەن، لەوانە:

  1. تەمەن
  2. بەرکەوتن بە تیشک
  3. هەندێک نەخۆشیی بۆماوەیی