خەڵاتی ژنان بۆ بەرهەمە نووسراوەکان دابەشکرا

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە بەریتانیا، ڕێوڕەسمێکی تایبەت، بۆ ئاشکراکردنی ناوی براوەی خەڵاتەکانی ژنان بۆ بەرهەمە نووسراوەکان بەڕێوەچوو.

یەکەم جار براوەی خەڵاتە ئەدەبییەکە ئاشکرا کرا

ئەمساڵ لە چوارچێوەی خەڵاتی ئەدەبی ژنان لە بەریتانیا، لەژێر دروشمی "نووسینێکی ژنانەی ڕەسەن، زۆر باش و بەردەست" خەڵاتە ئەدەبییەکانی ژنان درا بە ڕۆمانی The Correspondent لە نووسینی خانمە نووسەر ڤێرجینیا ئیڤانس، کە لە بارەی دانایی خانمانی بەتەمەنە.

هاوکات، خەڵاتی ناخەیاڵی ژنان، درا بە کتێبی The Finest Hotel in Kabul لە نووسینی لیز دوشێت، کە لەبارەی مێژووی هاوچەرخی ئەفغانستان نووسراوە.

هەردوو براوە پارە و پارچەی هونەرییان پێ دەدرێت

هەریەک لە براوەکانی ئەم خەڵاتە، بڕی 30 هەزار پاوەندی بەریتانییان پێ دەدرێت، هاوتای دوو پارچەی هونەری، کە بۆ خەڵاتی ئەدەبی گوزارشتە لە پەیکەرێکی برۆنز و بۆ براوەکەی دیکەش پارچەیەکی هونەرییە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا