هۆکار و نیشانەکانی کەمخوێنیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان
سەروەر سالار 15/06/2026
کەمخوێنیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان جۆرێکی کەمخوێنییە بەهۆی نەخۆشییە خۆبەرگرییەکان یان چەند نەخۆشییەکی دیکەوە سەرهەڵدەدات، کەمخوێنییەک زیاتر لە سێ مانگ بخایەنێت بە کەمخوێنیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دادەنرێت.
کێن ئەو کەسانەی مەترسیی تووشبوونیان بە کەمخوێنیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاترە؟

- ئەو کەسانەی نەخۆشیی شێرپەنجەیان هەیە
- ئەو کەسانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلەیان هەیە
- ئەو کەسانەی گرفتی سستی دڵیان هەیە
- ئەو کەسانەی نەخۆشییە خۆبەرگرییەکانیان هەیە
باوترین نیشانەکانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان چین؟

- هەستکردن بە ماندووبوون
- هەناسەتووندی
- گێژبوون
- سەرئێشە
- شینبوونەوەی پێست
سەروەر سالار
15/06/2026