پێگەیەکی ئەلیکترۆنی دەستنووسە بڵاوەکانی لیۆناردۆ داڤینچی کۆدەکاتەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتییدا، ژمارەیەک لە شارەزایانی بواری مێژووی کارەکانی لیۆناردۆ داڤینچی، پێگەیەکی ئەلیکترۆنییان دامەزراندووە، بۆ کۆکردنەوەی ئەو دەستنووسە بڵاوانەی داڤینچی کە لە وڵاتە جیاوازەکان پارێزراون.

پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە
پێگە ئەلیکترۆنییەکە، بە ناوی "لیۆناردۆسیکا"، لە وڵاتی فلۆرەنسا هەڵکەوتووە، پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە، چەندین دەستنووس و وێنەی کێشراوی داڤینچی کۆدەکاتەوە، کە لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان پارێزراون.

هەزاران تۆمار و دەستنووسن
وەکو ئاماژەی پێ دراوە، بەنزیکەی سێ هەزار و 500 نووسراو لەم پێگە ئەلیکترۆنییەدا تۆمارکراون، چەندین تۆماری گرنگ و دەگمەن لەخۆدەگرێت و تاوەکو ئێستا بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژە نێودەوڵەتییەکان هەژماردەکرێت بۆ پاراستنی مێژووی ئەم شێوەکار و هونەرمەندە گەورەیەی ئیتاڵیا و جیهان.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا