زڵاتان: واز لە ڤینیسیۆس بهێنن
لەکاتێکدا هاندەرانی و هەموو جیهان کۆکن لەسەر ئەوەی بەڕازیل یەکێکە لە بەربژێرە بەهێزەکان بۆ بەدەستهێنانی مۆندیال، بەڵام لەناو یاریگا کوڕانی ئەنچیلۆتی لە یەکەم یارییدا سامپایان وا پیشان نەدا.
لە یاریگای میتلایف، لە نیویۆرک، هەڵبژاردەی مەغریب و بەرازیل یاریی یەکەمی کۆمەڵەی سێیان کرد، کە هایتی و سکۆتلاندیشیان لەگەڵە.
بەڕازیل؛ پاش 24 ساڵ لە بێبەشبوون لە بەرزکردنەوەی جامی جیهانیی، بە هیوای گەیشتنەوە بەو جامە، لە مۆندیالی 2026 یاریی دەکات.
بەڕازیل هێشتا دەستی بە سەمای سامپا نەکردبوو، لەلایەن ئیسماعیل سایباریی مەغریبییەوە، لە خولەاکی 21 تۆڕی گۆڵەکەیان هەژێنرا، بۆ ماوەیەک هەزار هاندەری بەڕازیلی بێدەنگ کرد، کە نزیکەی تەواوی یاریگایان زەردپۆش کردبوو.
پاش 11 خولەک ڤینی هیوای بۆ بەڕازیلییەکان گەڕاندەوە، بەڵام هیوایەکی بێسوود، کە بەرزایلییەکان بەدڵییان نەبوو.
لەبەر ئەمەش ڤینی لە نیوەی گێمی دووەم توڕە بوو، قسەی بۆ رۆژنامەوانان نەکرد.
واز لە ڤینیسیۆس بهێنن
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەسەر ئەو ساتەی ڤینیسیۆس هاتە دەنگ کە لە یاریی بەڕازیل و مەغریب، لە نیوەی گێمی یەکەم ڕەتیکردەوە قسە بکات و توڕە بوو:
یاریزان لە ساتی یاریی هەزار شت بەخەیاڵیدا دێت، لە گێمی یەکەم بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 45 خولەک ڕادەکات، ماندووە، خەیاڵی لای خۆی نییە، گەرمە یان ساردە یان هەرچییەکە، کەچی خەڵکیش ڕەخنە لە ڤینی دەگرن کە توڕە بووە چونکە لە پشووی گێمی یەکەم لێدوانی نەداوە؟ وازی لێبێنن خەڵک نازانن چۆن یاریزانێک بڕوخێنن ناچار ئەم ڕەخنە بێمانایانە دەگرن و دوایش دەڵێن یاریزانەکە توڕەیە و بەرگەی هیچ ناگرێت.
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ
15/06/2026