ماکرۆن: فەرەنسا رێگە بە وەرگرتنی باج لە گەرووی هورمز نادات

کەناڵ8 15/06/2026
ئیمانوێل ماکرۆن،سەرۆکی فەڕەنسا، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە لووتکەی G7. فۆتۆ: AFP
ئیمانوێل ماکرۆن،سەرۆکی فەڕەنسا، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە لووتکەی G7. فۆتۆ: AFP

سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، لە لووتکەی G7دا بە توندی دژی وەرگرتنی هەر جۆرە باجێک لە گەرووی هورمز وەستایەوە و رایگەیاند، وەرگرتنی باج لەو گەرووەدا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی ئامادەکاری سەربازیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا کردووە.

گەرووی هورمز و دابەزاندنی نرخی وزە

ماکرۆن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە فەرەنسا بەشداری لە هیچ هێرشێکی سەربازیی ناوچەکەدا نەکردووە و ئامانجی سەرەکییان کردنەوەی گەرووی هورمزە. وتیشی: "کارە لە پێشینەییەکانی ئێمە کردنەوەی گەرووی هورمزە بۆ ئەوەی سەدان کەشتی و تانکەری نەوت کە چەندین مانگە گیریان خواردووە، دەرباز ببن و نرخی وزە لە جیهاندا دابەزێت."

پاراستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان

سەرۆکی فەرەنسا بە روونی ئیدانەی وەرگرتنی باجی لە گەرووەکەدا کرد و بە نایاسایی وەسفی کرد. ماکرۆن گوتی: "وەرگرتنی باج یان هەر تێچوویەک لە گەرووەکەدا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئێمە بەرگری لەو یاسایانە دەکەین. رێگە نادەین هیچ لایەنێک بە ناوی 'خزمەتگوزارییەوە' باج بسەپێنێت."

ئامادەباشی سەربازیی فەرەنسا

ماکرۆن ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک و پلانی سەربازییان هەیە. ئەو رایگەیاند: "لە ماوەی 2 بۆ 3 رۆژدا کەشتی فڕۆکەهەڵگری 'شارل دیگۆل' دەگاتە ناوچەکە بۆ کاری مینڕێژکردن و چاودێری، هەروەها لە سبەینێوە فڕۆکە جەنگییەکانمان و کەشتییە جەنگییەکانمان بۆ کاری هەواڵگری لە ناوچەکەدا دەبن."

کەناڵ8

15/06/2026