نەتەوەیەکگرتووەکان: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 40 کەس لە ئێران لە سێدارەدراون
سەرۆکی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای کرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئێران، بە بیانووی ئاسایشی نیشتمانی، لانیکەم 40 کەس لە سێدارەدراون کە 18ـیان خۆپیشاندەر بوون.
نیگەرانی بۆ خەڵکی ئێران
ڤۆلکەر تورک، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، نیگەرانییەکانی خۆی لەمبارەیەوە لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەربڕی و گوتی "زۆر نیگەرانی خەڵکی ئێرانە، کە لەنێوان جەنگ و سەرکوتکردنێکی دڕندانەدا گیریان خواردووە".
لە دوای چینەوەیە لە ژمارەی لە سێدارە دان
بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئێران ساڵانە زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە جگە لە چین، خەڵکەکەی لەسێدارە دەدات.
زیادبوونی چەوسانەوەکان
تورک ڕایگەیاند، تاران لە دوای سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمەوە، چەوساندنەوەی توندتر کردووە، هەرچەندە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە جەنگدا بووە.
پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا
هاوکات تورک پێشوازی لە هاتنە ئارای ئاشتی لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا کرد و جەختی لەوە کردەوە، "دەبێت هەموو لایەنەکان خۆڕاگر بن و بەزوویی و نیازپاکییەوە نێوەڕۆکی لێکگەیشتنەکە جێبەجێبکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم ململانێیە کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر مافەکانی مرۆڤ هەبووە لە سەرانسەری ناوچەکە و جیهانیشدا".
15/06/2026