تۆم باراک و فایەق زێدان کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق،لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق
کۆبوونەوەی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق،لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، لە بەغداد لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، کۆبوونەوەکانی دەست پێ کرد.

ستایشکردنی ڕۆلی دەسەڵاتی دادوەریی

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، باراک ستایشی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری کردووە، لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێ کردن.

ئامادەبوونی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا

جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ئامادەی کۆبوونەوەکەی نێوان تۆم باراک و فایەق زێدان بوو.

تۆم باراک، دوای دیاریکردنی وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە بەغداد.

بڕیارە باراک لەم سەردانەیەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستاندا کۆببێتەوە.