سەرۆکوەزيرانی پاکستان: ڕێککەوتنی ئێران و ئەمريکا بەخششێکی خوایە

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان

شەهباز شەريف، سەرۆکوەزيرانی پاکستان لە وتارێکيدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕايگەياند، "ڕێککەوتنی ئێران و ئەمريکا بەخششێکی خوایە و پێويستە نوێژی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکەن بۆ ئەو شەرەفەی کە بە پاکستانی بەخشيوە."

تێپەڕاندنی بەربەستێکی مێژوویی بەردەم ئاشتی

شەهباز شەريف گوتيشی، جيهان بەربەستێکی مێژوویی بەردەم ئاشتی تێپەڕاندووە و ڕۆژی هەينی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمريکا لە جنێڤ بە ميوانداری پاکستان واژۆ دەکرێت.

ستایشی هەوڵی سەرۆکی سوپای پاکستان

هەروەها، ستایشی ئەو ڕۆڵە ناوازەیەی کرد کە عاسم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان بینیویەتی و شەو و ڕۆژ هەوڵەکانی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی تەرخانکردووە.

دەشڵێت، "دانوستانەکان بە ساتێکی هەستياردا تێپەڕيوە و خەريک بووە شکست بهێنێت".

مێژوونووسان بە پیتی زێڕ تۆماری دەکەن

سەرۆکوەزیرانی پاکستان باسی لەوەشکرد، ئاگری شەڕ دەستيکردووە بە دامرکاندنەوە و ئەوە ساتێکی مێژووییە کە مێژوونووسان بە پیتی زێڕ تۆماری دەکەن.

گوتيشی، "ئەوە بەخششێکی خوایە و دوای سێ مانگ و 16 ڕۆژ لە سەختی بەدەستهاتووە، دوای شەوی تاریکی شەڕ، دواجار خۆری ئاشتی هەڵهاتووە".