شاندێکی چین سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد

دکتۆر ما شیاولین، نوێنەری شاندی چین لەمەزاری مام جەلال
دکتۆر ما شیاولین، نوێنەری شاندی چین لەمەزاری مام جەلال

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار شاندێکی پسپۆڕی وڵاتی چین، سەردانی مەزاری مام جەلالیان لە شاری سلێمانی کرد، بە مەبەستی پیشاندانی ڕێز و پێزانین بۆ مێژوو و میراتی ئەو سەرکردەیە.

شاندەکە لە سی پسپۆڕی چین پێکهاتبوون

شاندەکە لە سێ پسپۆڕی چین پێکهاتبوون، لە پەیمانگەی توێژینەوەی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست لە چینەوە، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

ئامانجی گەشتەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان

دکتۆر ما شیاولین، نوێنەری شاندەکە بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئامانجیان لەم گەشتە فێربوون و ئاشنابوونی زیاترە لەبارەی خەڵکی کوردستان، کولتوور، مێژوو و ئەو دەستکەوتە گرنگانەی کە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا بەدەستهێنراوە.

ئاماژەکردن بە پێگەی تایبەتی مام جەلال

د.شیاولین ئاماژەی بە پێگەی تایبەتی مام جەلال لای دەسەڵات و گەلی چین کرد و گوتی، "هاتووینەتە ئێرە تاوەکو ڕێزی قووڵی خۆمان پێشکەش بە سەرکردەى مەزن جەلال تاڵەبانی بکەین، کە هاوڕێیەکی کۆن و دڵسۆزی چین و پارتی کۆمۆنیستی چین بوو".

گوتیشى، هەوڵەکانی مام جەلال میراتێکی گەورە و درەوشاوەی لە مێژوو و کاروانی گەڕان بەدوای سەربەخۆییدا بەجێهێشتووە.

هەروەها نوێنەری شاندەکە باسی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا کرد و ڕایگەیاند، بەشداردەبن لە پرۆسەی بونیادنان و دروستکردنی هەرێمی کوردستان.