پزیشکیان: 90%ـی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی پاڵپشتیی یاداشتنامەکەیان کردووە
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا، لە ئەگەری جێبەجێکردنی سەرجەم بەندەکانیدا، دەبێتە سەرچاوەی شانازی بۆ وڵاتەکەی.
یاداشتەکە چارەسەرێکە بۆ زۆربەی کێشەکانی ئێران
پزیشکیان بە میدیاى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، جێبەجێکردنی تەواوەتیی ئەم یاداشتنامەیە، دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە و پرسەکانی وڵات، هەروەها ڕەخساندنی بارودۆخێکی نوێ لە ئێران و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پێشتگیری فراوانی یاداشتنامەکە
باسی لەوەش کردووە، له ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیدا، 90%ـی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی پاڵپشتیی یاداشتنامەکەیان کردووە و دەنگیان بە بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی داوە.
گەیشتن بە ڕێککەوتن
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ئەمریکا و ئێران گەیشتنە ڕێککەوتنێکی بەرایی بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز و درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستەی لە نێوانیاندا هەیە.
وردەکارییەکەی بڵاونەکراوەتەوە
وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە تاوەکو ئێستا بڵاونەکراونەتەوە، تەرمپ دەڵێت، جەی دی ڤانس ئامادەی ڕێککەوتنەکە دەبێت، ئێرانیش ئاماژەی بەوە کردووە، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە تەنیا دوای واژۆکردنی دەستپێدەکات؛ لایەنی پاکستانیش وەک نێوەندگیری سەرەکی ڕایگەیاندووە، واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە ڕۆژی هەینی لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.
5 کاتژمێر پێش ئێستا