هەنگاوێک لە ئۆزەل و کڵچدارئۆغڵووەوە بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان
وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، ئۆزگور ئۆزەل و کەمال کڵچدارئۆغڵو، کۆبوونەوەی فراکسیۆنی جەهەپە ئەنجام نادەن.
ئۆزگور ئۆزەل بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات
مورات ئەمیر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە کە سەربە بەرەی ئۆزگور ئۆزەلە ڕایگەیاند، ئۆزەل بڕیاریداوە ڕۆژی سێشەممە، 16ـی حوزەیران، کۆبوونەوەی فراکسیۆنی جەهەپە ئەنجام نەدات.
جەماوەری جەهەپە ماندوو بوون
ئەمیر ئەو بڕیارەی ئۆزەلی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە جەماوەری جەهەپە ماندوو بوون و پشتیوانیی پێویستی ڕێکخستنەکانی جەهەپەشی بەدەستهێناوە.
کڵیچدار ئۆغلۆش بەشداری کۆبوونەکە ناکات
هاوکات موسلیم ساری، گوتەبێژی جەهەپە کە ئێستا بە یاسا لەلایەن کڵچدارئۆغڵووەوە سەرکردایەتیی دەکرێت ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی یەکگرتوویی و ڕێگریی لە دابەشبوون و لێکترازان، کڵچدارئۆغڵوش بڕیاری داوە ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی نەکات.
ئەوەش لە کاتێدایە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ئۆزەل، کە سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپەیە، کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەی کرد و هەفتەی ڕابردووش کڵچدارئۆغڵو بە جیا کۆبوونەوەی فراکسیۆنی کرد. بەو جۆرەش لە دوو شوێنی جیا کۆبوونەوەی فراکسیۆن لەلایەن هەردوو بەرە دژ بە یەکەکە کرا.
4 کاتژمێر پێش ئێستا