ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی کۆیە - دووکان ڕوویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا
ژوان نیزام 4 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی کۆیە - دووکان ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
سێ کەس گیانیان لەدەستداوە
ئەمڕۆ، دووشەممە، لەسەر ڕێگەی کۆیە - دووکان لە نزیک گوندی شیوەشان پێکدادان لەنێوان دوو بارهەڵگر و تراکتۆرێک ڕوویدا و لەئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان کچێکی منداڵە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و دۆخی تەندرووستیان ناجێگیرە.
ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە
ئەوکەسانەی گیانیان لەدەستداوە شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان و شۆفێری تراکتۆرەکە بوون و کچە منداڵەکەش سەرنشینی تراکتۆرەکە بووە.
هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە
شارەزایان هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتوچۆ دەبەستنەوە بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ یاخود خراپی ڕەوشی ڕێگاوبانەکان.
ژوان نیزام
4 کاتژمێر پێش ئێستا