گرفت بۆ هێڵی ئینتەرنێت لە تەواوی سووریا دروستبووە
ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
كۆمپانیای پەیوەندییەکانی سووریا ئاشکرای دەکات، کێبڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە نێوان تەڕتوس و ئەسکەندەرییە، لە نزیک کەناراوەکانی تەڕتوس، تووشی کارێکی تێکدەرانە بووە.
بەهۆی کارێکی تێکدەرانەوە
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو کارە تێکدەرانەیەوە، خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لە تەواوی سووریا ڕووبەڕووی گرفت بووەتەوە.
پرۆسەی چاککردنەوە دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان کاتی پێویستە
کۆمپانیای پەیوەندییەکانی سووریا جەخت لەوە دەکاتەوە، پڕۆسەی چاککردنەوە و دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت، کاتی پێویستە.
پەیوەندییەکانی سووریا، ئەو کردەوەیە بە درێژەپێدانی هەڵمەتێکی فراوانی تێکدانی کەرتی پەیوەندییەکانی سووریا ناودەبات.
ئارام یوسف
3 کاتژمێر پێش ئێستا