نەوزاد شێخ کامیل: وەرگرتنی گەنم بەردەوامە تا دەگاتە ئەو بڕەی عێراق دیاری کردووە

ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بەردەوامە تا دەگاتە ئەو بڕەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاری کراوە، و دەشڵێت بە سەرجەم پەنکەر و کۆگاکانیانەوە، توانای کۆگاکردنی یەک ملیۆن تۆن گەنمیان هەیە.

سێ هەفتەیە گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت

ئەمڕۆ دووشەممە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە دەستیان کردووە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و "پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئەو پشکەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم دیاری کراوە کە 400 هەزار تۆنە بەتەواوی پڕ دەکرێتەوە، لە ئەگەری تەواو نەبوونی پشکەکە لە کاتی دیاریکراودا، داوای درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنی گەنم دەکەین."

ئەم هەفتەیە 14 هەزار تۆن وەرگیراوە

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕوونیشیکردەوە، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا 14 هەزار تۆن گەنمیان لە جوتیاران وەرگرتووە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەرگرتنی گەنم بەم جۆرە بووە، لە پارێزگای دهۆک، بڕی 5.818 تۆن وەرگیراوە، لە پارێزگای هەولێر: بڕی 4.504 تۆن وەرگیراوە، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی 3.840 تۆن وەرگیراوە.

توانای سایلۆکانی هەرێمی کوردستان

ڕوونیشیکردەوە، کە لە سەرجەم سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، بە سەرجەم پەنکەر و کۆگاکانیانەوە، توانای کۆگاکردنی یەک ملیۆن تۆن گەنمیان هەیە،

ژوان نیزام

2 کاتژمێر پێش ئێستا