گۆڵپارێزەکەى زاخۆ ماڵئاوایی ڕاگەیاند

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلى کازم، گۆڵپارێزى یانەى زاخۆ بە شێوەیەکى فەرمى وازهێنانى لە یارییکردن لە ڕیزەکانى ئەو یانەیە ڕاگەیاند و وەرزى داهاتوو پارێزەرى گۆڵەکەیان نابێت.


عەلى کازم لە پەیامى ماڵئاواییدا دەنووسێت" سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی یانەی وەرزشیی زاخۆ، دەستەی کارگێڕی بەڕێزیان، هاندەرانی دڵسۆز و خەڵکی بەڕێزی شاری زاخۆ دەکەم بۆ ئەو ساڵە جوانانەی کە لەنێوانتاندا بەسەرم بردن، کە بێگومان یەکێک بوو لە خۆشترین و ناوازەترین وێستگەکانی ژیانی وەرزشی و کۆمەڵایەتیم. لە ئێوەوە تەنها خۆشەویستی و مامەڵەی باشم بینی، هەمیشە لە نێو دڵمدا دەمێننەوە و هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکتر ببینینەوە، چونکە ئێوە کەسوکار و ماڵی منن".

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا