باوترین نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی کۆڵۆنی کەسێک تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بووە
وێنەی کۆڵۆنی کەسێک تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بووە

شێرپەنجەی کۆڵۆن کۆمەڵێک نیشانەی جیاوازی هەیە، لێرەدا باوترین نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن دەخەینەڕوو.

نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن چین؟

شێرپەنجەی کۆڵۆن کۆمەڵێک نیشانەی هەیە، لەوانە:

  1. سکچوون
  2. قەبزیی بەردەوام
  3. بوونی خوێن لە پیساییدا
  4. بوونی ئازاری بەردەوام
  5. باکردن
  6. هەستکردن بە ماندووبوون
  7. دابەزینی کێشی جەستە بەبێ هۆکار

کێن ئەو کەسانەی پێویستە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی کۆڵۆن ئەنجام بدەن؟

  1. کەسانەی تەمەن سەروو 45 ساڵان
  2. ئەو کەسانەی بۆماوەیی خێزانی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆنیان هەیە
  3. ئەو كەسانەی نەخۆشیی هەوکردنی درێژخایەنی ڕیخۆڵەیان هەیە

هەنگاوە خۆپارێزییەکان بۆ تووشنەبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن چین؟

  1. دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان
  2. دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان
  3. وەرزشکردن
  4. خواردنی سەوزە و میوەکان
  5. کێشی جەستەی تەندروست
سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا