شەپۆلێکی گەرما لە ڕێگەیە؛ پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە 40 پلە تێدەپەڕێنن

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ناوچەکە دەکات
شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ناوچەکە دەکات

ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە ناوچەی گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە سەروو 40 پلەی سیلیزی؛ کەشناسی وردەکاریی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەکاتەوە.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ سێشەممە

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، ئەمڕۆ 16-06-2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات هەیە. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت و مەودای بینین 9 بۆ 10 کیلۆمەترە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ

هەولێر: 35

سلێمانی: 33

دهۆک: 33

کەرکوک: 37

هەڵەبجە: 36

گەرمیان: 39

زاخۆ: 36

پیرمام: 31

چەمچەماڵ: 35

حاج ئۆمەران: 24

پێشبینییەکان بۆ سبەی چوارشەممە

بۆ سبەی 17-06-2026، پێشبینی دەکرێت ئاسمان هەر بە ساماڵی بمێنێتەوە لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور. پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی زیاتر بەرز دەبنەوە، کە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلەی دیکە دەچنە سەرەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان 5 بۆ 20 کم/ک دەبێت.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی

هەولێر: 37

سلێمانی: 35

دهۆک: 37

هەڵەبجە: 38

گەرمیان: 42

زاخۆ: 38

پیرمام: 34

چەمچەماڵ: 37

حاج ئۆمەران: 26

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا