کانی و چیرۆکی بەشداریکردنی لە یاریی Bf1

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری کورد "کانی"، لە یاریی ئەلیکترۆنیی BF1 و لە تراکی "Nothing Is Written" بەشداریی کردووە و دەنگبێژی تراکەکەیە.

بە باشترین بەشی دەزانن

تاوەکو ئێستا، زۆربەی گەیمەران لەسەر ئەوە کۆکن، بەشی یەکی باتڵفیڵد کە ساڵی 2016 بڵاوکراوەتەوە، باشترین بەشی نوێی ئەم زنجیرە یارییەیە و وێڕای گەیمپلەیەکی کاریگەر، چیرۆکێکی بەسۆز و جوان دەگێڕێتەوە.

چیرۆکی گۆرانییەکە لەگەڵ شۆڕش و ڕاپەڕیندایە

کانی، لە تراکی "Nothing Is Written" بەشداریی کردووە، کە لە ناوەڕۆکدا، ئەرکەکەی لەبارەی شۆڕش و ڕاپەڕینی بەدەوییە عەرەبەکانە لە دژی دەسەڵاتی عوسمانییەکان بە هاوکاریی ئەفسەری بەریتانی: لۆرەنسی عەرەبستان.

چەندین هونەرمەندی جیهانی بەشدارییان تیادا کردووە

لە هەمان کاتدا، ئەم یارییە، بە گوتەی ڕەخنەگران، خاوەنی باشترین ئەلبوومی موزیک و گۆرانییە و لە چەندین وڵاتی جیهانەوە هونەرمەندان بەشدارییان تیادا کردووە.

چیرۆکی ئەم یارییە، لەبارەی کاریگەرییە دەروونیی و سۆزدارییەکانی جەنگی جیهانیی یەکەمە، ئەو جەنگەی وەها دەستیپێکرد "کۆتایی بە هەموو جەنگەکان بهێنێت."

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا