جەیمس گاندۆلفینی... باوکی ڕۆحیی سۆپرانۆس
بەشێک لە ڕەخنەگرانی سینەما، جەیمس گاندۆلفینی بە باشترین ئەکتەری زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە تاوانکارییەکان دەناسێنن و دەڵێن: ئەم ئەکتەرە باوکی ڕۆحیی سۆپرانۆسە و بەبێ ئەم زنجیرەکە سەرنەدەکەوت.
بەنزیکەی لە 50 بەرهەمدا ڕۆڵی گێڕاوە
جەیمس گاندۆلفینی، لە ئاستی زنجیرەی تەلەڤزیۆندا، لە دیارترین کەسایەتییەکانە، زیاتر بە تۆنی سۆپرانۆ لە زنجیرەی "The Sopranos" ناوبانگی هەیە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، وەکو ئەکتەر لە 49 بەرهەمدا ڕۆڵی گێڕاوە و توانیویەتی سێ خەڵاتی پرایمتایم ئێمی بباتەوە.

زنجیرەی The Officeی ڕەتکردووەتەوە
ساڵی 2011 کاتێک ستیڤ کارێڵ ڕۆڵگێڕی کارەکتەری مایکڵ زنجیرەی بەناوبانگی The Officeی لە وەرزی حەوتەمدا جێهێشت، بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە، بڕیاریان دا جەیمس گاندۆلفینی بخەنە جێگەکەی، بەڵام هەر زوو، گاندۆلفینی ئەم ڕۆڵەی ڕەتکردەوە و نەیویست لە زنجیرەی ئۆفیسدا بەشدار بێت.
گاندۆلفینی، ڕێکەوتی 19ـی حوزەیرانی 2013، لە تەمەنی 51 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

2 کاتژمێر پێش ئێستا