نزار ئامێدی: مام جەلال بینای ئەم سیستمە سیاسییەی عێراقی کردووە

ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق لە کاتی سەردانیکردنی دامەزراوەی مام جەلال لە بەغداد، جەختی لە گرنگی رۆڵی دامەزراوەکە لە دروستکردنی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە.

سەردانکردنی دامەزراوەکە لە بەغداد

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، سەردانی دامەزراوەی مام جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغداد کرد. لە پەراوێزی سەردانەکەیدا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تیشکی خستە سەر ئامانجەکانی کردنەوەی ئەم دامەزراوەیە لە پایتەخت.

گرنگیی کردنەوەی ڕێکخراوەکە

سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، کردنەوەی ڕێکخراوی مام لە بەغداد گرنگییەکی زۆری هەیە، بەتایبەت لە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەروەها لە بواری دروستکردنی پەیوەندی دیپلۆماسیدا رۆڵی دەبێت.

پێگەی سیاسی مام جەلال

نزار ئامێدی ئاماژەی بەوە کرد، مام جەلال یەکێک بووە لە کەسایەتییە سیاسییە گرنگەکان و بۆ ماوەی 8 ساڵ سەرۆککۆماری عێراق بووە. وتیشی، مام جەلال بینای ئەم سیستمە سیاسییەی عێراقی کردووە و کاریگەرییەکی باشی لە دوای خۆی جێهێشتووە.

پاڵپشتی سەرۆکایەتی کۆمار

لە کۆتایی قسەکانیدا نزار ئامێدی دوپاتیکردەوە، وەک سەرۆککۆماری عێراق ئامادەن بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی ئەم ڕێکخراوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە کارەکانی بەردەوام بێت.

ژوان نیزام

2 کاتژمێر پێش ئێستا