پۆلیسی دارستانی ڕاپەڕین: لە سێ مانگی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی دا 42 کەس دەستبەسەرکراون

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەونیی جەبار ئادەم، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەونیی جەبار ئادەم، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین کۆتاییهاتنی ماوەی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی ڕاگەیاند، کە ماوەی سێ مانگی خایاند و تێیدا لە ڕێگەی جێگیرکردنی 11 خاڵی چاودێرییەوە، چاودێریی دەریاچەی دووکان و ئەو ناوچانەیان کردووە کە ماسییان تێدا ڕاو دەکرێت.

دەستبەسەرداگرتنی بەلەم و کەرەستەکانی ڕاوکردن

جەبار ئادەم، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لیژنەیەکی تایبەت بە قەدەغەکردنی ڕاوی ماسییان لەسەر دەریاچەکان پێکهێنابوو بۆ ڕێگری لە ڕاوەماسی. لەو ماوەیەدا دەستبەسەر حەوت بەلەم و چەندین کەرەستە و کەلوپەلی ڕاوکردندا گیراوە، هەروەها ژمارەیەک سەرپێچیکاریش دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی یاسا و دادگا کراونەتەوە؛ هاوکات 34 پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و دۆسیەش بۆ 42 دەستبەسەرکراو ڕێکخرامە.

داواکارییەک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و ناوخۆ

هەر لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین داوای لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی ناوخۆ کرد، خزمەتگوزاریی زیاتر و هاوکاریی زیاتریان پێشکەش بکەن.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا