خالید شوانی: گفتوگۆی هێزە سیاسییە شیعەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاریی عێراق بەردەوامە
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، هیزە سیاسییە شیعەکان لە گفتوگۆدان بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت و پێشبینی دەکرێت دوای 10ـی موحەڕەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر وەزارەتەکان کۆببێتەوە.
گفتوگۆکانی چوارچێوەی هەماهەنگی
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، هێزە سیاسییە شیعەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لە گفتوگۆی بەردەوامدان بۆ تەواوکردنی پێکهێنانی کابینەی وەزاریی عێراق.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە وەزارەتەکان
ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموو پێشهاتەکان بەو ئاڕاستەیەن دوای 10ـی موحەرەم، واتە 26ـی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات و وەزیر بۆ ئەو وەزارەتانە هەڵبژێردرێت کە تا ئێستا بەتاڵن.
دۆخی دابەشبوونی وەزارەتەکانی کابینەی نوێ
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە لە کۆی 23 وەزارەتی حکومەتی عێراق، تا ئێستا وەزیر بۆ 14 وەزارەت هەڵبژێردراوە و نۆ وەزارەت ماونەتەوە کە هێشتا وەزیریان بۆ دیاری نەکراوە؛ لە ناو ئەو وەزارەتە بەتاڵانەشدا، وەزارەتێک هەیە کە بەر پشکی کورد دەکەوێت، ئەویش وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا