نیشانە و چارەسەرەکانی گرفتی بەرگریی ئینسۆلین

وێنەی کەسێک پشکنینی شەکرە دەکات
وێنەی کەسێک پشکنینی شەکرە دەکات

بەرگریی ئینسۆلین هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو  ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت، د.داهات حەوێزی، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە، نیشانە و چارەسەرەکانی گرفتی بەرگریی ئینسۆلین بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.

نیشانە دیارەکانی بەرگریی ئینسۆلین چین؟

  1. خەواڵوویی و بێهێزی پاش نان خواردن
  2. بوونی ئارەزووی بەردەوام بۆ شیرینی
  3. کۆبوونەوەی چەوریی دەوری کەمەر و ورگ
  4. ڕەشبوونی پێستی مل و بنباڵ

بەرگریی ئینسۆلین چۆن چارەسەر دەکرێت؟

  1. ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت
  2. وەرزشکردن
  3. دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستە
  4. کەمکردنەوەی خواردنی شەکر