ئێران: لە جەنگدا 548 مووشەک ئاڕاستەی دوورگەی خارگ کراوە

سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێکی دوورگەی خارگ لە ئاسمانەوە، کە یەکێک لەسەرچاوە سەرەکییەکانی وزەی ئێران
دیمەنێکی دوورگەی خارگ لە ئاسمانەوە، کە یەکێک لەسەرچاوە سەرەکییەکانی وزەی ئێران

بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند، لە ماوەی 40 ڕۆژی جەنگدا 548 مووشەک ئاڕاستەی دوورگەی خارگ کراوە و بەڵام بۆ یەک ساتیش هەناردەی نەوتیان لە دوورگەکە ڕانەگرتووە.

بە ئامانجگرتنی کەشتییە نەوتییەکانی دەوورووبەری دوورگەکە

نیگهدار حسێن پوور، بەڕێوەبەری ئیدارەی دوورگەی خارگ ڕایگەیاند، لە ماوەی جەنگی 40 ڕۆژەدا نزیکەی 548 مووشەک ئاڕاستەی دوورگەکە کراوە ئەوە جگە لە بە ئامانجگرتنی کەشتییە نەوتییەکانی دەوورووبەری دوورگەکە.

بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بەردەوام بووە

حسێن پوور دەشڵێت، سەرەڕای بە ئامانجگرتنی دوورگەکە بە هاوکاری خەڵک و دەزگا پەیوەندیدارەکان بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لە دوورگەکە ڕانەوەستاوە.

لە 90%ی هەناردەی نەوت لە دوورگەی خارگەوەیە

بەڕێوەبەری ئیداری دوورگەی خارگ باسی لەوەشکرد، ئێستا زیاتر لە 90٪ هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی لە ڕێگەی ئەو دوورگەوەیە و  هیچ کێشەیەکیش لە هەناردەی نەوتدا نییە.

هەڵکەوتەی دوورگەی خارگ

دوورگەی خارگ لە ئاوەکانی کەنداوە لە دووری 483کم لە باکووری ڕۆژئاوای گەرووی هوورمز هەڵکەتووە، دوورگەیەکی ستراتیژی ئێرانەوە  90% هەناردەی نەوتی ئێرانی لەو دوورگەوەیە.

سامیا حەسەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا