مەسرور بارزانی: کۆبوونەوەمان لەگەڵ تۆم باراک زۆر باش بوو
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەگەڵ تۆم باراک، کۆبوونەوەیەکی زۆر باشیان هەبووە، دەشڵێت، باسی سەرجەم ئەو بابەتانەیان کردووە کە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگن.
هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی
ئاماژەی بەوەشکرد، باسیان لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کردووە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەپێناو باشترکردنی دۆخی ئابووری و ئەمنیی ناوچەکە.
دەرفەتدان بە کۆمپانیاکان لە ناوچەکە
ڕوونیشیکردەوە، گرنگیدان بە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمریکا بۆ دەرفەتدان بە کۆمپانیاکانیان تاوەکو لە ناوچەکە وەبەرهێنان بکەن، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانیان بووە.
کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوی یەکەم دەبێت
هاوکات، مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، هەنگاوی یەکەمیان بریتییە لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، گوتی، ئەگەر هەر ناکۆکییەک لە بیر و بۆچوونیشدا هەبێت، ئەوا دەتوانرێت لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت، چونکە موڵکی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا