سەرۆکوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی ئێران کۆبوونەوە
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ محەممەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبووەوە و پێشوازی لە ڕێککەوتنی واشنتن و تاران کرد.
بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی هاوبەش
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، باڵیۆزی ئێران سڵاوی سەرۆکی وڵاتەکەی بە زەیدی گەیاندووە، جەختی لە ئارەزووی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پشتیوانی لە هەماهەنگی هاوبەش لە سەرجەم ئەو دۆسییانە کردووەتەوە، کە جێگەی بایەخی هەردوو وڵاتن.
تاوتویی دواین هەوڵەکانی عێراق و ئێران بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکان گفتوگۆ لەسەر دوایین هەوڵەکانی هاوکاری و هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران و چۆنێتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لە بوارە جیاوازەکان، بەشێوەیەک ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر بەرژەوەندییە دوو قۆڵییەکان هەبێت.
پێشوازیکردن لە ڕێککەوتنی تاران و واشنتن
سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە، زەیدی پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتن کردووە، پاڵپشتیی لە هەموو هەوڵەکان کردووە، لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێگریکردن لە بەردەوامبوون لە ململانێی و هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
2 کاتژمێر پێش ئێستا