پێشەوا هەورامانى: هیچ بەربەرستێک لەبەردەم ناردنى مووچەى فەرمانبەران نییە

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

پێشەوا هەورامانى، گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنى مووچەى مووچەخۆران لە بەغدادەوە نییە و لەسەر داهاتى ناوخۆش لە گفتوگۆدان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن نەکراوە.

هەرێمی کوردستان ڤیتۆی لەسەر ئسیستمی ئەسیکۆدا نیە

گوتیشى، حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڤیتۆى لەسەر جێبەجێکردنى سیستمى ئەسیکۆدا لە هەرێمى کوردستان نەبووە، بەڵام تێبینى هەبووە و داواى کاتى زیاترى کردووە، بۆیە شاندى هونەریى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەچنە بەغداد و گفتوگۆى لەسەر دەکەن.

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا