لە دهۆک چەند کەسێک هێرشیانکردە سەر جێگرى بەڕێوەبەرى ئەوقافى پارێزگاکە
ئارام قەرەداغی 4 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەمشەو چەند کەسێک لە دهۆک هێرشیانکردە سەر مامۆستا عەبدولڕەزاق کوفلى، جێگرى بەڕێوەبەرى ئەوقافى پارێزگاکە، سەرچاوەیەکیش لەهێزە ئەمنییەکانى دهۆک دەڵێت، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارى هێرشەکە کردووە.
ئازار و ئەشکەنجەی زۆر دراوە
پەیامنیرى کەناڵ8 لە دهۆک گوتى، هێرشکراوەتە سەر مامۆستا عەبدولڕەزاق کوفلى، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیى ئەوقاف و ئازار و ئەشکەنجەیەکى زۆریان داوە.
لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە
هاوکات سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانى دهۆک بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
بەر لە دوو ڕۆژ بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى دهۆک سێ بڕیارى دا لەسەر کەمکردنەوە و سنووردارکردنى کاتى گوتاردان، ئەمەش نیگەرانى زۆرێک لە مامۆستایانى ئایینی و نوێژخوێنانى لێکەوتەوە.
ئارام قەرەداغی
4 کاتژمێر پێش ئێستا