مازن غەریب: پێویستە کۆمپانیای بی پی هەلی کار بۆ دانیشتووان بڕەخسێنێت

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
مازن غەریب، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق
مازن غەریب، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

سێ پەرلەمانتاری نەتەوە جیاوازەکانی کەرکووک لە بەغداد کۆبوونەوە و داوا دەکەن، کۆمپانیاى بی پی بەریتانى، هەلى کار بۆ دانیشتووانى پارێزگاکە بڕەخسێنێت.

پشتیوانیکردن لە ئیدارەی پارێزگای کەرکوک

مازن غەریب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، وەک نوێنەرانی پارێزگاکە لە بەغداد، جەختیان لە پشتیوانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک کردووەتەوە، هەوڵدەدەن ئەوەی لە توانایاندابێت بۆ پێشخستنی شارەکە ئەنجامی بدەن.

ڕەخساندنی هەلی کار لە لایەن کۆمپانیای بی پی بۆ دانیشتووان

گوتیشی، باسیان لە کارکردنی کۆمپانیای بی پی بەڕیتانی لە کەرکووک کردووە، جەختیان کردووەتەوە، پێویستە خەڵکی کەرکووک سوود لە هەلی کار لە کۆمپانیا نەوتییەکە وەربگرن.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا